گیان لەدەست دانی بەندکراوێکی سیاسی پێشوو بە هۆی نەخۆشی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تاران

خۆڕاگری: ڕۆژی هەینی ٣١ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی بەندکراوی سیاسی پێشووی کورد،”نەبی محەممەدی”خەڵکی شاری پاوە بە هۆکاری نەخۆشی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تاران کۆچی دوایی کرد.
نەبی محەممەدی لە مانگی خەزەڵوەری١٣٩٥ هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و دوای سێ مانگ لێپێچینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعات پاوە و کرماشان،لەلایەن دادگای شۆڕشی پاوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٥ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرابوو.
نەبی محەممەدی لە مانگی خەزەڵوەری١٣٩٨ی هەتاوی بە شێوەی مەرجدار لە بەندیخانەی ناوەندی کرماشان ئازاد کرابوو. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri