‌ موحسین عەزیزی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شنۆ گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ئەو شارە

خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد، موحسین عەزیزی،کوڕی ئیبراهیم، تەمەن ٢٦ساڵ،خەڵکی شنۆ پاش تەواوبوونی ماوەی لێپێچینەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی شاری شنۆ.
ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕ١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری شنۆ و ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی پووشپەڕ بە مەبەستی لێپێچینەوە گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ.
جێگای ئاماژەیە هەمان ڕۆژ باوکی موحسین عەزیزی بە ناوی ئیبراهیم عەزیزی پاش بانگهێشت کرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و پاش ١ڕۆژ ڕاگیران بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri