دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لە سنووری باشماخ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”سوبحان مەولوودی”تەمەن٣٢ساڵ کوڕی ئەحمەد خەڵکی گوندی تەنگیەسەر سەر بە شاری سنە ڕۆژی چوارشەممە٢٩ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی لە سنووری باشماخی مەریوان لەلایە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە پێی ئەو زانیاریانەی بە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووە ئەو هاووڵاتییە لە شاری هەولێر پێتەختی هەڕێمی کوردستان بۆ ماوەی ٥ساڵ لە کارگایەکی درووستکردنی شیرنی خەریکی کار بووە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسی نادیارە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri