دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەیان گوازرانەوە بۆ بەندیخانەی ئەو شارە

خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی”دیار عەباسی”و”ڕەحمەت ئابجامە”خەڵکی مەهاباد ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەیان لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ گوازرانەوە بۆ بەندیخانەی مەهاباد.
دیار عەباسی ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە مەیدانی ئیستقلال لە شاری مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ.
دیار عەباسی پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بووە کە پاش جیابوونەوە لەو حیزبە بە وەڕگرتنی ئەماننامە گەراوەتەوە بۆ زێدی خۆی.
ڕەحمەت ئابجامە ڕۆژی چوارشەممە١ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و پاش دەستبەسەرکرانی هێرشیان کردبوو سەر ماڵی ناوبراو و دەستیان بە پشکنینی ماڵەکەی کردبوو و دەستیان بەسەر هێندێک کەڕەستەی شەخسی ناوبراو داگرتبوو و لەگەڵ خۆیان بردبوویان
ئەو دوو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەرکرانیان لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کرابوون.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri