ئاماری دەستبەسەر کراوان و حوکم دراوانی چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە مانگی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی،بە پێی ئامارە تۆمارکراوەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

خۆڕاگری: بە پێی ئامارە تۆمار کراوەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە یەک مانگی ڕابردوو دا، واتە مانگی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی ٤٩کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە شارە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تۆمەتی دژایەتی لەگەڵ ڕژیم دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتنگە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کراون کە بەشێکیان دوای تەواو بوونی لێکۆلینەوە بە بارمتەی قورس ئازاد کراون و بەشێکیان تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە.
لە مانگی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی ١کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی سزای یەک ساڵ بەندکران کە ١١مانگ لەو سزایە هەڵپسێردراوە و ١مانگی دەبێ جێبەجێ بکرێت.
شیاوی باسە لە شەپۆڵی ڕەشبگیری مانگی ڕابردوو لە شاری شنۆ ١٥کەسیان خەڵکی شاری شنۆ و ٨کەسیان خەڵکی شاری “بانە”ن.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri