هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی ماکۆ گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی کورد بە ناوی”محەممەد کەربەلایی”کە پێشتر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوو پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ماکۆ.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە سەڕەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ماکۆ.
ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەرکرانی لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.
شایانی باسە محەممەد کەربەلایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراوە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri