دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لە شاری تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی”حەسەن عەلینژاد”کوڕی محەممەد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە شاری تاران دەستبەسەر کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ئاگادار کردەوە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات پاش دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییە گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ.
جێگای ئاماژەیە کە شەپۆلی ڕەشبگیری هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە مانگی پووشپەڕ دەستی پێکردووە و تا ئێستا ١٠یان کەس لە هاووڵاتییان لە ناوچە و شارە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە و چارە نووسی نادیارە.
هەواڵی دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە تا ئێستا میدیایی نەبووەتەوە و ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەکوو یەکەم میدیا بڵاوی دەکاتەوە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri