‌ئازادکرانی هاووڵاتییەکی تری خەڵکی ماکۆ بە پێبەندی ئەلێکترۆنی

خۆڕاگری: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی”ئارەش جەمال”خەڵکی ماکۆ کە پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرابوو بە پێبەندی ئەلێکترۆنی لە بەندیخانەی ناوەندی ماکۆ ئازاد کرا.
ئەو هاووڵاتییە مانگی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ماکۆ و ڕۆژی شەممە ١٧ی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی گوازرابووە بۆ بەندیخانەی ئەو شارە.
شایانی باسە ئارەش جەمال دواتر لەلایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ماکۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر”گروووسی”بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای یەک ساڵ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپێندرا.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri