دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی”تاهیر کەتانی”و”ئەمیر بابووڵی”خەڵکی گوندی”لەج”سەر بە شاری مەهاباد ڕۆژی شەممە ٢٥ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و گوازرانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە پێی ئەو زانیارییانەی بە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی ئەو دوو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییەی لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسیان نادیارە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri