پێنج هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی شنۆ گوازراونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ

خۆڕاگری: ڕۆژی شەممە ٢٥ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی پێنج هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی”خۆشناو عەینی”،”فەرهەنگ کەرامەت”،”یۆسف ڕەحمانی”،”پیرۆت تابناک”و”سیامەند کەرامەت”بۆ لێپێچینەوە گوازراونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ.
ئەو هاووڵاتییانە ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕ بە شێوەیەکی بەربڵاو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری شنۆ.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە هیچ زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسیان ناڕوونە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri