بانگهێشت کرانی دوو کەس لە چالاکانی سێنفی مامۆستایانی کوردستان لەلایەن دادگای شۆڕشی سنە

خۆڕاگری: دوو کەس لە چالاکانی سێنفی مامۆستایانی کوردستان بە ناوەکانی”شەهریار نادری”و”بێهزاد قەوامی”خەڵکی سنە ڕۆژی شەممە٢٥ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی سنە بانگهێشت کران.
شەهریار نادری خەڵکی پاوە و دانیشتووی شاری”سنە”یە کە ٨ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی لە یەکێک قوتابخانەکانی شاری کرماشان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە و پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی ڕۆژی چوارشەممە ٨ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی ئازاد کرا.
ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی شەهریار نادری بە بڕیاری ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سنە بۆ کرماشان دوور خراوەتەوە.
بێهزاد قەوامی ٢٥ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی سنە و پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی ڕۆژی پێنجشەممە٢ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگاکەی ئازاد کرا.
شایانی باسە ئەو دوو هاووڵاتییە لە شەپۆڵی ڕەشبگیری مامۆستایان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و لە ماوەی دەستبەسەر کرانیان لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کرابوون.

سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri