دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە پێبەندی ئەلێکترۆنی لە بەندیخانە ئازاد کران

خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “سەردار کەڕامەت” ئەندازیار لە بواری کشت و کاڵ و سەلاح بەهرامیان خەڵکی گوندی”گوندەوێڵە”سەر بە شاری شنۆ کە پێشتر بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندرابوو لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا بە پێبەندی ئەلێکترۆنی لە بەندیخانەی شنۆ ئازاد کران.
سەردار کەڕامەت ڕۆژی ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەوشارە کرا و پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەرێوەەچوونی دادگایەکەی ئازاد کرابوو کە دواتر لە پاییزی ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ١٥مانگ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپێندرا.
سەلاح بەهرامیان ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری شنۆ دەستبەسەر و ڕۆژی دووشەممە ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو کە
دواتر ڕۆژی شەممە ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی شاری شنۆ بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٢ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا و ڕۆژی شەممە ٣٠ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی شاری ورمێ وەک خۆی پشتڕاست کرابووە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri