ئازادکرانی دوو بەندکراوی سیاسی بە پێبەندی ئەلێکترۆنی لە بەندیخانەی ماکۆ

خۆڕاگری: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی”عوسمان حاجیلوو”خەڵکی”گوندی شوورک سەڕ”و”مێهدی ئەرسەن”خەڵکی گوندی”زەڵکە”سەر بە شاری ماکۆ کە پێشتر بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی سزای بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندرابوو بە پێبەندی ئەلێکترۆنی لە بەندیخانەی ماکۆ ئازاد کران.
جێگای ئاماژەیە عوسمان حاجیلوو ساڵی١٣٩٩ی هەتاوی و مێهدی ئەرسەن ساڵی١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە.
دواتر ئەو دوو هاووڵاتییە لەلایەن دادگای شۆڕشی خۆی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٥ساڵ بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندرا.
شایانی باسە مێهدی ئەرسەن دوای تانەلێدان لە بڕیاری دادوەر لە دادگای پێداچوونەوە سزاکەی بۆ ٣ساڵ و ٩مانگ بەندکران کەم کرایەوە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri