ئازادکرانی خالید محەممەدسووڕی بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی بۆکان

خۆڕاگری: “خالید محەممەد سووڕی”تەمەن٣٣ساڵ کوڕی مستەفا خەڵکی گوندی”کانی بداغ”سەر بە ناوچەی “لاجان”ی شاری پیرانشار ڕۆژی سێشەممە٢١ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی بۆکان ئازاد کرا.

بە پێی زانیارییەکان ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە٢١ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان پاش بانگهێشت کرانی دەستبەسەر کرا.
بە پێی زانیارییەکان بانگهێشت کرانی ئەو هاووڵاتییە لە ڕێگای تەلێفوون بووە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri