لە بەردەوامی شەپۆڵی ڕەشبگیری شاری شنۆ ڕێژەی دەستبەسەر کراوان گەیشتە ٩کەس

خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی یۆسف ڕەحمانی خەڵکی گوندی خۆرشت و زانیار حەسەنزادە تەمەن١٦ساڵ خەڵکی گوندی باب خالید ئاوێ سەر بە شاری شنۆ ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی لە شەپۆڵی ڕەشبگیری شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کران.
بە پێی ئەو زانیاریانەی بە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووە زانیار حەسەنزادە پاش یەک ڕۆژ دەستبەسەر کران و ڕاگیران لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری شنۆ بە وەڕگرتنی بەڵێننامە ئازاد کرا.
لەو پێوەندییە دا پێشتر ٧ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی گوندی سینگان و بێمزوورتە بە ناوەکانی “سیامەک کەرامەت”،”پیرۆت تابناک” ،”فەرعان ئیبراهیمی”،”عەبدوڵڕەحمان سادقی”و”مەلامحەممەد تەهازادە”،”فەرهەنگ کەرامەت” و “خۆشناو عەینی” ڕۆژی چوارشەممە٢٢ی پووشپەڕ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسیان ناروونە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri