١٢کەس لە چالاکانی سێنفی مامۆستایانی کوردستان بانگهێشتی دادگای شۆڕشی سنە کران

خۆڕاگری: ١٢کەس لە ئەندامانی بەڕێوبەری و چالاکانی سێنفی مامۆستایانی کوردستان بە ناوەکانی”فاتمە زەندکەریمی”،”سەلاح حاجی میرزایی”،”مەجید کەریمی”،”ڕەزا مرادی”،”غەیاس نێعمەتی”،”ڕەزا تەهماسبی”،”سادق کەنعانی”،”نەسرین کەریمی”،”فەیسەڵ نووری”،”کورۆش عیزەتی”،”ڕەزگار حەیدەری”،”موختار ئەسەدی”،”لەلایەن لقی٢ی دادگای شۆڕشی سنە بۆ ڕۆژی شەممە ٢٥ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی بانگهێشت کراون.
ئەو هاووڵاتییانە لە شەپۆڵی ڕەشبگیری مامۆستایانی کوردستان لە مانگی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرابوونەوە بۆ گرتنگە ئەمنییەکان و پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەیان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.
شایانی باسە ئەو مامۆستایانە بە پروپاگەندە و تەبلیغ بە دژی نیزام تۆمەتبار کراون.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri