دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەقز بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کران

خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی”محەممەد فەدەوی”تەمەن٢٣ساڵ کوڕی عەبدوڵڵا خەڵکی گوندی ملقرنێ و”محەممەد مەهجوور” خەڵکی سەقز کە پاییزی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوون بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگاکەیان لە بەندیخانەی سنە ئازاد کران.
محەممەد فەدەوی ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی و محەممەد مەهجوور ٢٠ی خەزەڵوەری١٤٠٠ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی سنە و پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەیان گوازرابوونەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی سنە.
شایانی باسە ئەو دوو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەر کران و ڕاگیرانیان لە بەندیخانەی سنە لە مافی بوونی پاڕێزەر بێبەش کرابوون و لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراون.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri