لە شەپۆڵی ڕەشبگیری شاری شنۆ ٥ هاووڵاتیی تری خەڵکی ئەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران

خۆڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە٢٢ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی ٥ هاووڵاتیی تری خەڵکی شاری شنۆ بە ناوەکانی”سیامەک کەرامەت”،”پیرۆت تابناک” تەمەن٤٢ساڵ،”فەرعان ئیبراهیمی”،”عەبدوڵڕەحمان سادقی”و”مەلامحەممەد تەهازادە”لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازراونەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
سێ کەس لەو دەستبەسەر کراوانە خەڵکی گوندی بێمزوورتەی سەر بە شاری “شنۆ”ن کە مەلامحەممەد تەهازادە پێشنوێژ ،عەبدوڵڕەحمان سادقی دێهیاری گوند و فەرعان ئیبراهیمی ئەندامی شوورای گوند کە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کراون.
هاوکات لە گوندی سینگان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ٢ کەسی تریان بە ناوەکانی پیرۆت تابناک و سیامەک کەرامت دەستبەسەر کردووە.
شایانی باسە هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییانە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەوە بووە کە شەوی ڕابردوو بە بۆنەی سی و سێهەمین ساڵڕۆژی تیرۆری د.قاسملوو وتەکانی ناوبراو لە بڵندگۆی مزگەوتی گوندەکانی بێمزورتێ و سینگان بڵاو کراوەتەوە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri