خۆڕاگری: سەر لەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕی١٤٠١ی هاووڵاتییەکی تری خەڵکی گوندی سینگان سەر بە شاری شنۆ بە ناوی”فەرهەنگ کەرامەت”تەمەن٣٢ساڵ کوڕی حەسەن لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە پێی زانیارییەکان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردووتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و پاش دەستبەسەرکرانی ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر موبایلی شەخسی ناوبراو دا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
لەو پێوەندییەدا ئەمرۆ هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”خۆشناو عەینی”تەمەن ٣٢ساڵ کوڕی خدر خەڵکی گوندی سینگان سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەو دوو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسیان نادیارە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri