دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”خۆشناو عەینی”تەمەن ٣٢ساڵ کوڕی خدر خەڵکی گوندی سینگان سەر بە شاری شنۆ سەر لەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە پێی ئەو زانیارییەی بە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێڕشیان کردووتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و پاش دەستبەسەر کرانی ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر مۆبایلی شەخسی ناوبراو دا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسی نادیارە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri