ترۆری قاسملوو و هاورێیانی لە سەر مێزی وتووێژ

‌ خۆڕاگری: ئەمڕۆ ٢٢ی پووشپەڕ هاوکاتە لەگەڵ تێرۆری دوکتوور عەبدوڵڕەحمان قاسملوو،عەبدوڵڵا قادری و دوکتووور فازڵ ڕەسووڵ لە شاری ڤییەن پایتەختی ئۆتریش بە دەستی دیپلۆمات تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی.
قاسملوو و هاوڕێیانی بە مەبەستی وتووێژ بۆ چارەسەری مەسەلەی کورد لەو دانیشتنە ئامادەبوون بەڵام نوێنەرانی ڕێژیمی تێرۆریستی کۆماری ئیسلامی دوور لە هەموو ڕێسا و یاسا نێو دەوڵەتییەکان ئەوانیان لەسەر میزی وتووێژ تێرۆر کرد.
ئەوە لە حالێک دابوو کە ئەو جینایەتە سامناکە بە بەڕ چاوی ئورووپای مۆدێرن و دێموکرات و پاڕێزەری مافەکانی مرۆڤ ڕووی دا،بەڵام وڵاتی ئۆتریش لەبەر پاراستنی بەڕژەوەندیە ئابوورییەکانی خۆی تێرۆریستییەکانی بە لیباسی خوێناوی تەحویلی کۆماری ئیسلامی داوە،کە ئەو سیاسەتە کەم و زۆر ئێستاش لەلایەن وڵاتانی ئوروپایی پەیرەو دەکرێ.
هەر بوویە داواکارین لە کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ چیتر بە خاتری بەڕژەوەندییە ئابووری و بازەرگانییەکانیان ،لە بەرامبەر ئەو هەموو پێشێلکارییانەی مافی مرۆڤ و تێرۆرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران چاو دانەخەن و ڕێگا نەدەن چیتر کۆماری ئیسلامی دڕێژە بە سیاسەتی تێرۆر و ئێعدام و بەندکردنی بەندکراوانی سیاسی بدات.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri