‌ئازاد کرانی دوو کەس لە دەستبەسەر کراوانی شاری بانە

خۆڕاگری: ڕۆژی سێشەممە٢١ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی دوو کەس لە دەستبەسەر کراوانی شاری بانە بە ناوەکانی”زانا مێهری”تەمەن٣٠ساڵ و “جەعفەر زەریفی”تەمەن٢٩ساڵ پاش یەک ڕۆژ دەستبەسەر کران و ڕاگیران لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری بانە ئازاد کران.

جێگای ئاماژەیە ئەو دوو هاووڵاتییە لەگەڵ ٦ هاووڵاتییە دیکەی ئەو شارە بە ناوەکانی ،ئەحمەد حوسێنپوور،محەممەد مەحموودزادە
ئارام ساڵحپوور و ڕەحمان ساڵحپوور خەڵکی گوندی ساوان دانیشتووی شاری بانە،هادی مەحموودی و مەهدی نەورۆزی خەڵکی گوندی سێوچ و دانیشتووی شاری بانە ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی پووشپەڕ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کران.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و چارە نووسی ئەو ٦هاووڵاتییەی دیکە لەبەر دەست دا نییە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri