‌ گردبوونەوەی بەشێک لە مامۆستایانی ئایینی لە بەر دەرگای” ناوەندی گشتی ئیسلامی” شاری پیرانشار

خۆڕاگری: ڕۆژی سێشەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی بەشێک لە مامۆستایانی ئایینی بۆ پشتیوانی لە بەڕێز مامۆستا یۆنس نەوخاە لە بەر دەرگای” ناوەندی گشتی ئیسلامی” پیرانشار لەگەڵ بەرپرسی ئەم ناوەندە کۆ بوونەوە و لەم کۆبوونەوەدا جەخت لەسەر ئازادکردنی مامۆستا یۆنس نەوخاە کرا و لە ڕێگای ئەوانەوە بابەتەکە بە بەرپرسانی ئەمنی و ئیتلاعتی شاری پیرانشار و پارێزگای ورمێ ڕاگەیندرا.
لەم گردبوونەوەیە دا بریار لەسەر ئەمە درا تا ڕۆژی پێنجششەمە کێشەی مامۆستا یۆنس جێبەجێ بکرێ.
جێگای ئاماژەیە ئەو مامۆستایانە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هۆی دامەزراندنی کەمپەین بۆ ئازادی مامۆستا یۆنس نەوخاە هەڕەشەی تووندیان لێ کرا.
مامۆستا یۆنس نەوخاە وەک مامۆستایەکی لێهاتوو و وانەبێژی فێرگەی سەلاحەددینی ئەیووبی چەندین ساڵە خەریکی خزمەت بە فەقێ و خەڵکی ناوچەیە.
شایانی باسە ئەو مامۆستایە ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەبەرانبەر ڕاگەیاندنی جەژنی قوربان بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەرسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri