‌گواستنەوەی سێ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو سێ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی “عوسمان دڵسۆز”تەمەن٦٤ساڵ خەڵکی گوندی زێوکە،”ئاکام خزرزادە” تەمەن٢٦ساڵ کوڕی ڕەسووڵ خەڵکی گوندی کانی بداغ و”هەژار دڵسۆز”تەمەن ٢٨ساڵ کوڕی عەلی خەڵکی گوندی”زێوکە”و دانیشتووی شاری پیرانشار کە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوون بۆ لێپێچینەوە گوازراونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ.

ئەو سێ هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ١٤ پووشپەڕی١٤٠١ی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردووتە سەڕ ماڵی ئەو سێ هاووڵاتییەی و پاش دەستبەسەر کرانیان ماڵەکانیان پشکنیوە و دەستیان بە سەر هێندێک کەڕەستەی شەخسی وەکوو لەب تاب و گوشی دا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

بە پێی زانیارییەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەو سێ هاووڵاتییە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەک بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراون.

سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri