پەیمان سەڵەواتی دەستبەسەر کراوی خەڵکی سنە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ئەو شارە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی پەیمان سەڵەواتی تەمەن٤٨ساڵ خەڵکی سنە کە ١٥ ڕۆژ پێشتر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی ڕۆژی شەممە ١٩ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی سنە.
ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی ٤ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرا.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراوە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri