کەریم پزیشکی و سەعید ڕەشیدی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی سنە ئازاد کران

خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوی”کەریم پزیشکی”و”سەعید ڕەشیدی”تەمەن٦٠ساڵ خەڵکی بانە پاش زیاتر لە ٢٣٠ڕۆژ دەستبەسەر کران و ڕاگیران لە بەندیخانەی سنە ڕۆژی شەممە١٨ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی هەرکامیان بە دانانی بارمتەی ٧٠٠میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگاکەیان لە بەندیخانەی سنە ئازاد کران.
سەعید ڕەشیدی و کەریم پزیشکی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراون.
جێگای ئاماژەیە ئەو دوو هاووڵاتییە ٢٠ی خەزەڵوەری١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە و ڕۆژی ٢٥ی ڕێبەندانی هەمان ساڵ پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەیان گوازرانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی سنە.
شایانی باسە ئەو دوو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەر کرانیان لە مافی بوونی پاڕێزەر بێبەش کرابوون.

سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri