دەستبەسەر کرانی مامۆستایەکی ئایینی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی مامۆستایەکی ئایینی خەڵکی پیرانشار بە ناوی”مەلا یۆنس نەوخاە”کوڕی خزر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ.
هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی ئەو مامۆستایەیان دەستبەسەر کردووە.
شایانی باسە ئەو مامۆستایە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە ڕەخنەگرتن لە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراوە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri