‌دەستبەسەرکرانی ٨ هاووڵاتیی خەڵکی بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی ٨ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی”جەعفەر زەریفی”تەمەن٢٩ساڵ،”زانا”مێهری”تەمەن٣٠ساڵ،”ئەحمەد حوسێنپوور”تەمەن٣٠ساڵ”،”محەممەد مەحموودزادە” تەمەن٢٦ساڵ
،”ئارام ساڵحپوور”تەمەن٢٦ساڵ،”ڕەحمان ساڵحپوور”تەمەن٣٥ساڵ،”هادی مەحموودی”تەمەن٣٥ساڵ و”مەهدی نەورۆزی”تەمەن ٣١ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و گوازراونەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

جێگای ئاماژەیە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی جەعفەر زەریفی،زانامێهری،ئەحمەد حوسێنپوور،محەممەد مەحموودزادە
ئارام ساڵحپوور و ڕەحمان ساڵحپوور خەڵکی گوندی ساوان دانیشتووی شاری بانە،هادی مەحموودی و مەهدی نەورۆزی خەڵکی گوندی سێوچ و دانیشتووی شاری بانە دەستبەسەر کراون.

شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسیان ناڕوونە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri