دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی سەلاحەدین ئەحمەدی تەمەن٤٢ساڵ خەڵکی گوندی سینگان سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە پێی ئەو زانیارییانەی بە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووە هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردووتە سەڕ ماڵی ئەو هاووڵاتییەی و دەستبەسەریان کردووە.
جێگای ئاماژەیە بەدوادا چوونی بنەماڵەی سەلاحەدین ئەحمەدی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ناوبراو تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییەی لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri