بۆ ڕای گشتی و کوردانی ئیسکاندیناویا، بەتایبەت کوردانی دانیشتووی ستۆکهۆڵم،


وێڕای سڵاو؛
دادگای تاوانبار (حەمید نووری) لە سوئێد، پاش پتر لە ساڵ و نیوێک و ٩٢ کۆبوونەوە، دادستان داوای حوکمی زیندانی هەمیشەیی بۆ حەمید نووری پێشنیار کردوە. دادگا بە پشتبەستن بە بەڵگەکان، قسەی شاهیدان کە تاوانباربوونی ناوبراو دەسەلمێنێت، قەولە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ڕێکەوتی ۱۴/۰۷/۲۰۲۲ بڕیاری کۆتایی خۆی بدات وحوکمی کۆتایی تاوانبار حەمید نووری لە دادگای سوئێد بخوێندرێتەوە.
هەر وەک هەمووان دەزانین، پەلکێش کردنی تاوانبارێکی سەرەکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دادگا خۆی لە خۆیدا دەسکەوتێکی میژووییە و بڕیاری دادگاش لە ئەگەری حوکمدانی ئەو تاوانبارە ڕێخۆشکەر دەبێت بۆ سزادانی تاونبارانی‌تری ئەو ڕێژیمە لە هەر شوێنێکی دونیای ئازاددا.
بە پێویستی دەزانین داوا لە گشت کوردستانیانی دانیشتووی ئیسکاندیناوی، بەتایبەت کوردانی دانیشتووی سوئێد و ستۆکهۆڵم بکەین کە ڕۆژی پێنج‌شەممەی حەوتووی داهاتوو لە بەردەم دادگای تاوانبار گرد ببنەوە و لە مافی گەلی کورد، خوێنی نەمرانی لە سێدارەدراو و ڕەنجی زیندانیانی سیاسی کورد بە خاوەن دەرکەون و ئەرکی نەتەوەیی و نیشتیمانیان بەجێ بگەیێنن. ئامادەبوونی هەر تاکێکی کورد لەو ڕۆژەدا و لەبەردەم ئەو دادگایە، قورسایی خۆی دەبێ و خاوەندارێتییە لە خوێنی بەناحەقڕژاوی کورد بەدەستی ئەو تاوانبارانە.
بە هیوای دیداری کوردستانیان لە بەردەم دادگای ستۆکهۆڵم ڕۆژی پێنج‌شەممە ١٤جولای ٢٠٢٢ لە کاتژمێر ١٠:٠ی بەیانییەوە.

ناوەندی نەمران
ئەنجوومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri