دەستبەسەر کرانی سێ هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی”عوسمان دڵسۆز”تەمەن٦٤ساڵ خەڵکی گوندی زێوکە،”ئاکام خزرزادە” تەمەن٢٦ساڵ کوڕی ڕەسووڵ خەڵکی گوندی کانی بداغ و”هەژار دڵسۆز”تەمەن ٢٨ساڵ کوڕی عەلی خەڵکی پیرانشار،سەڕ لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٤ پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازراونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی بە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردووتە سەڕ ماڵی ئەو سێ هاووڵاتییەی و پاش دەستبەسەر کرانیان ماڵەکانیان پشکنیوە و دەستیان بە سەر هێندێک کەڕەستەی شەخسی وەکوو لەب تاب و گوشی دا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
بە دوادا چوونی بنەماڵەی ئەو سێ هاووڵاتییەی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی کوڕەکانیان تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە لەبەر دەست دا نییە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri