دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی گوندی سەرچنار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی گوندی سەرچنار،سەر بە ناوچەی چۆمی مەجید خان بە ناوی”مامڵ ئازەربەرزین”ڕۆژی پێنجشەممە٩ی پووشپەری ١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و چارە نووسی ناڕوونە.
لەو پێوەندییەدا هەمان ڕۆژ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “مەنسوور کەربەلایی” کوڕی محەممەد خەڵکی گوندی سەرچنار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە دوادا چوونی بنەماڵەی مامڵ ئازەربەرزین بۆ ئاگادار بوون لە چارە نووسی کوڕەکەیان تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەو دوو هاووڵاتییەی لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسیان ناڕوونە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri