بەندکراوێکی سیاسی کورد پاش پێدانی مرەخەسی لە بەندیخانەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

خۆڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە١٥ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی”مەتین حەسەنوەند” تەمەن ٢٠ساڵ خەڵکی شنۆ پاش پێدانی مرەخەسی لە بەندیخانەی ماکۆ لە ڕێگای خۆهەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
مەتین حەسەنوەند مانگی خەزەڵوەری١٣٩٩ی هەتاوی لە کاتێکدا لە حاڵی تێپەڕاندنی خزمەتی زۆرەمڵی بوو لە یەکێک لە پادگانەکانی شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ،پاش ١مانگ ڕاگیران و لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ.
ئەو هاووڵاتییە زستانی هەمان ساڵ لەلایەن دادگای شۆڕشی نیزامی ورمێ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٥ساڵ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپێندرابوو و هەمان کات بۆ تێپەراندنی سزاکەی گوازرابووە بۆ بەندیخانەی ماکۆ.
شایانی باسە مەتین حەسەنوەند ڕۆژی سێشەممە١٤ی پووشپەڕ لە بەندیخانەی ماکۆ مرەخەسی کاتی پێدرابوو.

سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri