دیاری کردنی بارمتەی ٣میلیارد تمەنی بۆ ئازادی کاتی سۆعدا خەدیرزادە

خۆڕاگری: بەندکراوی سیاسی کورد سوعدا خەدیرزادە تەمەن٣٢ساڵ کچی ڕەحمان خەڵکی پیرانشار پاش زیاتر لە ٨مانگ دەستبەسەر کران و ناڕوونی چارەنووسی لە بەندیخانەی ورمێ لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لەلایەن لقی٣ی دادگای کەیفەری جێگیر لە مەهاباد بۆ ئازاد کاتی ناوبراو بارمتەی قورسی ٣میلیارد تمەنی بۆ دیاری کرا.
بە پێی زانیارییەکان بنەماڵەی سوعدا خەدیزادە ئەو بارمتەی ٣میلیارد تمەنییان تا ئێستا بۆ ئازادی کاتی ناوبراو بۆیان جێبەجێ نەکراوە.
ڕۆژی دووشەممە٣٠ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی سوعدا خەدیزادە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ورمێ و ڕێگری بەرپرسانی زیندان لە ئاگادار کردنەوەی بنەماڵەی سوعدا خەدیرزادە منداڵەکەی بە دوونیا هێنا.
جێگای ئاماژەیە سوعدا خەدیرزادە ڕێکەوتی٢٢ی ڕەزبەری١٤٠٠ی هەتاوی لە حالێک دا کە ئەو ئافرەتە دوو گیان بوو و پێویستی بە چاوەدێری پزیشکی هەبووە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ و پاش ٢٥ڕۆژ ڕاگیران و لێپێچینەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەزەڵوەری١٤٠٠ی هەتاوی گوازرایەوە بۆ بەندی٤ بەندیخانەی ورمێ کە تایبەت بە تاوانی جۆراوجۆرە و لە لای کەسانێک کە گیرۆدە بە مادەی هۆشبەرن ڕاگیرا و سەبارەت بە دووگیان بوونی ئەو هاووڵاتییە هیچ چارەسەرێکی پزیشکی لە بەندیخانە بۆ تا بە دوونیا هێنانی منداڵەکەی بۆ نەکرا.
ئەو هاووڵاتییە پاش زیاتر ٨مانگ دەستبەسەر کران و ناڕوونی چارەنووسی لە بەندیخانەی ورمێ تا ئێستا لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri