خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”مەنسوور کەربەلایی” کوڕی محەممەد،خەڵکی گوندی سەرچنار سەر بە ناوچەی چۆمی مەجیدخان،لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تا ئێستا چارە نووسی ناڕوونە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی بە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووە بە دوادا چووونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوونی لە چارەنووسی کوڕەکەیان تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە و چارە نووسی ناڕوونە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri