خۆڕاگری: ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی چالاکی مەدەنی و ئەندامی کەمپەینی ژیانەوەی کوردستان”قانع خاتری” پاش بانگهێشت کرانی بۆ لقی ١ی جێبەجێ کرانی یاسایی کەیفەری دادگای شۆڕشی سنە دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە.
قانع خاتری مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ وێرای ٦ چالاکی مەدەنی و ئەندامی کەمپەینی ژیانەوەی کوردستان لەلایەن دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران هەرکام سزای ٢ساڵ بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندرا.
دواتر قانع خاتری بە تانە لێدان لە بڕیاری دادگا سزاکەی بە ١٨مانگ بەندکرانی تەعزیری کەم کرایەوە.
ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە٢٨ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە و پاش و پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی گوازرابووە بۆ بەندیخانەی ناوەندی سنە.
ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی جۆزەردانی هەمان ساڵ دوای ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران و ڕاگیران بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri