دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی گامێش گۆلی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی”سەیدسالار سەیدڕەحیمی”کوڕی سەید عەبدوڵڵا و”حەسەن مامەلی ئازەر”خەڵکی گوندی گامێش گۆلی سەر بە ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە دوادا چوونی بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی کوڕەکانیان تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەو دوو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri