بانگهێشت و دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی یەکشەممە ١١ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”مێهدی ڕەسایی” تەمەن ٢٨ساڵ کوڕی مامە ڕیشە خەڵکی گوندی”سەڕدوش”سەر بە شاری مەریوان پاش بانگهێشت کرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرا.
بە پێی زانیارییەکان بە دوادا چوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri