ئەسکەندەر لووتفی مامۆستای دەستبەسەر کراوی کورد گوازرایەوە بۆ ژووری تاکەکەسی لە بەندیخانەی ئەڤین

خۆڕاگری: مامۆستا و ئەندامی بەڕێوبەری ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایانی کوردستان-مەریوان پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی لە بەندی ٢ی الف سپای پاسداران لە بەندیخانەی ئەڤین گوازرایەوە بۆ ژووری تاکەکەسی ئەو بەندیخانەیە.
ئەسکەندەر لووتفی ڕۆژی سێشەممە١٤ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی لە پێوەندییەکی تەلێفۆنی بنەماڵەکەی ئاگادار کردووتەوە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا دەگوازرێتەوە بۆ بەندی گشتی ئەو بەندیخانەیە.
ئەسکەندەر لووتفی ڕۆژی٩جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی بە نیشانەی دەڕبرینی ناڕەزایەتی بە هۆی دەستبەسەر کرانی نایاسایی مامۆستایان و دانپێدانانی زۆرە مڵی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە مانی لە خواردنی ویشک گرت و ڕۆژی ١٦ جۆزەردان مانگرتن لە خواردنی وشکی خۆی بە مانگرتنی تەڕ گۆری.
ئەسکەندەر لووتفی لەگەڵ شەعبان محەممەدی و مەسعود نیکخاە ڕۆژی یەکشەممە١١ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی لە ڕێگای سنە بۆ مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیلاعات دەستبەسەر و گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە هەمان ڕۆژ شەعبان محەممەدی بە وەڕگرتنی بەڵێننامە ئازاد و سەر لە نوێ ڕۆژی چوارشەممە٢١ی بانەمەڕ لە کاتی هاتنەدەرێ لە ماڵی خۆی لە گەرەکی”باوەڕەشی”مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرایەوە.
شایانی باسە ئەسکەندەر لووتفی ڕۆژی یەکشەممە٢٦ی جۆزەردان کە بۆ یەکەمجار ئیزنی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی پێدرابوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئیجبار کرابوو لەگەڵ بنەماڵەکەی بە زمانی فارسی قسە بکات و ناوبراو بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاند کە هۆکاری دەستبەسەر کران و لێکۆلینەوەکانی هێزە ئەمنییەکان پێوەندی بە دوو مامۆستای فەرانسەوی هەیە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri