بەڕدەوامی دەستبەسەر کران و ناڕوونی چارەنووسی، سەعید ڕەشیدی و کەریم پزیشکی لە بەندیخانەی ناوەندی سنە

خۆڕاگری: سەعید ڕەشیدی تەمەن٦٠ساڵ و کەریم پزیشکی دوو دەستبەسەر کراوی خەڵکی بانە پاش زیاتر لە ٨مانگ دەستبەسەر کران و ڕاگیران لە بەندیخانەی ناوەندی سنە تا ئێستا چارە نووسیان ناڕوونە.
سەعید ڕەشیدی و کەریم پزیشکی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراون.
جێگای ئاماژەیە ئەو دوو هاووڵاتییە ٢٠ی خەزەڵوەری١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە و ڕۆژی ٢٥ی ڕێبەندانی هەمان ساڵ پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەیان گوازرانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی سنە.
شایانی باسە ئەو دوو هاووڵاتییە پاش ٨مانگ دەستبەسەر کران و ڕاگیران لە بەندیخانەی سنە چارەنووسیان ناڕوونە.

سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri