‌دەستبەسەر کرانی موحسین عەزیزی هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بۆ ماوەی یەک مانگ دڕێژ کرایەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی شەممە ١١ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی ماوەی دەستبەسەر کرانی موحسین عەزیزی تەمەن ٢٦ساڵ خەڵکی شنۆ کە حەوتووی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ بۆ ماوەی ١مانگ دڕێژ کرایەوە.
بە پێی زانیارییەکان موحسین عەزیزی لە ماوەی دەستبەسەر کرانی تا ئێستا لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاوپێکەتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری شنۆ و ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی پووشپەڕ گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ.
جێگای ئاماژەیە هەمان ڕۆژ باوکی موحسین عەزیزی بە ناوی ئیبراهیم عەزیزی پاش بانگهێشت کرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و پاش ١ڕۆژ ڕاگیران بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.

سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri