سزای بەندکرانی محەممەدخالید حەمزەپوور لە دادگای پێداچوونەوە وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”محەممەدخالید حەمزەپوور”خەڵکی گوندی خانلەر سەر بە شاری شنۆ لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لە دادگای پێداچوونەوەی شاری شنۆ سزای ٥ساڵ بەندکرانەکەی وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە مانگی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن لقی١ی دادگای شۆڕشی شنۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر”ڕەزایی”بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٥ساڵ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپێندرا.
محەممەدخالید حەمزەپوور ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەزی١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ.
ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی بەفرانباری١٣٩٩ی هەتاوی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی و جێبەجێ کرانی حوکمەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ ئازاد کرا.

سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri