‌ بەختیار توورباڵاگیر بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “بەختیار توورباڵاگیر”تەمەن٢٦ساڵ کوڕی محێدین خەڵکی گوندی دەشتی قوڕێ سەر بە شاری نەغەدە ڕۆژی شەممە ٤ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە مانگی گەڵاوێژی ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دووی شنۆ بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕێگای ئەندام بوون لە یەکێک لە گرووپەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی ٩ساڵ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپێندرا کە دواتر ئەو حەکمە لە دادگای پێداچوونەوە بە سێ ساڵ و نۆ مانگ بەندکرانی تەعزیری کەم کرایەوە.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە لە مانگی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ و پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شنۆ.
ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ١٢ی گەلاوێژ١٤٠٠ی هەتاوی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی شنۆ بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی ئازاد کرابوو.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri