موحسین عەزیزی دەستبەسەر کراوی خەڵکی شنۆ گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ

خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی دەستبەسەر کراوی کورد موحسین عەزیزی خەڵکی شاری شنۆ بۆ لێپێچینەوە گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ.
ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری شنۆ.
جێگای ئاماژەیە هەمان ڕۆژ باوکی موحسین عەزیزی بە ناوی ئیبراهیم عەزیزی پاش بانگهێشت کرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و پاش ١ڕۆژ ڕاگیران بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri