دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی بە ساڵاچووی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی سێشەممە ٧ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”سولێمان ساڵک” تەمەن٦٩ ساڵ خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ئەو هاووڵاتییە لە ڕێگای پیرانشار-مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرا.
سەرەڕای بە دوادا چوونی بنەماڵەی سولێمان ساڵک بۆ ئاگادار بوون لە چارە نووسی تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri