دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”کاوەیس عەبدوڵڵازادە”خەڵکی گوندی تڕشەکان سەر بە شاری مەهاباد ڕۆژی شەممە٤ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە دوادا چوونی بنەماڵەی کاوەیس عەبدوڵڵازادە بۆ ئاگادار بوون لە چارە نووسی کوڕەکەیان تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.
لەو پێوەندییەدا ڕۆژی یەکشەممە ٥ی پووشپەڕ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی”نادر بایزیدی ئازەر”تەمەن٣٠ساڵ،کوڕی قادر،خەڵکی گوندی لەج سەر بە شاری مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri