‌ عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کڕێکاری خەڵکی سەقز بێتاوان ناسێندرا

خۆڕاگری: چالاکێکی کرێکاری خەڵکی سەقز بە ناوی عوسمان ئیسماعیلی کە پێشتر بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بە دژی نیزام لە ڕێگای هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کرابوو ڕۆژی چوارشەممە ٨ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی سەقز بە سەڕۆکایەتی دادوەر جەواد مستەفایی بێتاوان ناسێندرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە١٠ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سەقز و ڕۆژی١٥ی بانەمەڕ گوازرابووە بۆ بەندیخانەی ئەو شارە و ڕۆژی دووشەممە١٩ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی بە دانانی بارمتەی بڕی١٤٠میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کرا.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە لە شەپۆڵی ڕەشبگیری ڕۆژی جیهانی کڕێکار لە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوو.

سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri