دەستبەسەر کرانی میکائیل مینبەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: میکائیل مینبەری خەڵکی گوندی نییەر سەر بە پاڕێزگای سنە بۆ جارێکی دیکە ڕۆژی چوارشەممە ٨ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە حالێکدا ئەو هاووڵاتییان دەستبەسەر کردوووە کە بۆ وەڕگرتنی ئۆتۆمبێلی خۆی سەڕدانی مکانیکی کردبوو.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە پێشتر ڕۆژی ٢٥ی جۆزەردانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و پاش زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران و ڕاگیران لە بەندیخانەی سنە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.

سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri