فەرشید کەریمی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”فەرشید کەریمی”تەمەن٣٥ساڵ خەڵکی شاری سنە ڕۆژی شەممە ٤ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی زیاتر لە ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران و ڕاگیران لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ٢٤ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.
شایانی باسە فەرشید کەریمی لە ماوەی دەستبەسەر کران لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri