شاکر بێهرووزی بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە سێدارە لە بەندیخانەی ورمێ گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار

خۆڕاگری: بەندکراوی سیاسی کورد شاکر بێهرووزی کە سزای لە سێدارە دانی لەسەرە ڕۆژی چوارشەممە ٨ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی بە بیانووی چاوپێکەوتن لەگەڵ براکەی لە بەندی سیاسی بەندیخانەی ورمێ براوەتە دەرەوە و تا ئێستا نەگەراوەتەوە.
سزای سێدارەی شاکر بێهرووزیکە ساڵی ڕابردوو لە لقی٣١ی دادگای بەڕزی وڵات کە لە شاری قۆم جێگیرە پشتڕاست کرابووە بۆ جاری دووهەم لەلایەن دادگای بەڕزی وڵات پشتڕاست کراوەتەوە و ئەو حوکمە ڕۆژی شەممە٤ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی لە بەندیخانەی ورمێ بە شێوەی فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیندرا.
جێگای ئاماژەیە “شاکر بێهروزی” ٢١ی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٩٧هەتاوی دوایی جیا بوونەوە لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و لە کاتی گەڕانەوە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئیتلاعاتییەکانی شاری ورمێ کرا بوو.
ئەو هاووڵاتییە ماوەی یەک ساڵ و ٩ ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسی ناوەندە ئیتلاعاتییەکان لەژێر ئەشکەنجە دەستبەسەر کرا بوو هەتا دان بە تیرۆر کردنی ئەندامێکی سپای پاسداران بنێت بە ناوی مامل محەمەدی کە ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی ڕەشەممەی ١٣٩٧ی هەتاوی لە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ بە دەستی کەسێکی نەناسراو کوژرا بوو.
ئەو هاووڵاتییە لە مانگی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی بە تۆمەتی بەغی لە ڕێگەی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییە کانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن دادگای ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر شێخلوو سزای سێدارەی بەسەر دا سەپێندرا و سزای سێدارەی ناو براو لە مانگی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی هەڵوەشێندراوە و دواتر لە دۆسیەیەکی دیکەدا بە تۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی سپای پاسداران لە لایەن لقی دادگی تاوانەکانی ورمێ سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri